سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەكات

نەفتالی بێنێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە دەچێتە ئیمارات و بڕیارە سبەی لەگەڵ محەمەد بن زاید فەرمانڕەوای ئەبوزەبی-دا كۆببێتەوە.

نووسینگەی بێنێت بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ یەكشەممە نەفتالی بێنێت سەرۆك وەزیران بەڕێدەكەوێت بۆ ئیمارات و پێشبینیدەكرێت لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید فەرمانڕەوای ئەبوزەبی-دا كۆببێتەوە”.

لەدوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەبێتە یەكەم سەردان لەو ئاستە باڵایەدا كە كاربەدەستێكی ئیسرائیلی بۆ وڵاتێكی عەرەبی ئەنجامیبدات.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوتن و ڕێككەوتننامەكە بە سەرپەرشتیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا لە واشنتن واژووكرا.

دواتر و لە تشرینی یەكەمی هەمان ساڵدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگەیاند، بەدوای ئەویشدا مەغریب بووە چوارەم وڵاتی عەرەبی كە لە كۆتایی پارساڵدا لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەماس: شەڕێكی گەورە بەڕێوەیە ئیسرائیل لەناودەبات

سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لە دەستدرێژییەكانی، شەڕێكی گەورە هەڵدەگیرسێنێت كە دەبێتەهۆی لەناوبردنی ئیسرائیل. مەحمود زەهار یەكێكە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات و خۆی دەخاتە شەڕێکی…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ئێران چەندین درۆنی هێرشبەری یەکلایەنەی هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی…
Total
0
Share