ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %20 دەستپێدەکەین

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئێران دەستدەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی %20 لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاند، نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا سەبارەت بەم بڕیارە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە کە ئێران هەنگاوێکی لەوجۆرە دەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە وڵاتەکەی بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێران بە زیادکردنی تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %20 دەستدەکاتەوە بە چالاکییەکانی، پێویستیشە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەستبەرداری ناڕەزاییەکانی ببێت سەبارەت بەو پرسە.

ئێران لە ساڵی 2015دا چالاکییەکانی لەو وێستگەیە ڕاگرت، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، بەڵام لە ساڵی 2018 چالاکییەکانی دەستیپێکردەوە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە و ئێرانیش هەنگاو بە هەنگاو پابەندییەکانی بەو ڕێککەوتنە کەمکردەوە.

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، پێویستمان بەوەیە پیتاندنی یۆرانیۆم %5 ەوە بەرزبکەینەوە بۆ %20، ئەمەش لە ژێر سەرپەرشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانییدا دەبێت، پێشمانڕاگەیاندوون کە لەماوەیەکی نزیکدا ئەم هەنگاوە جێبەجێ دەکەین.

جەختیشیکردەوە کە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی %20 لە وێستگەی فۆرۆدۆ بە خێرایی کۆتایی دێت، ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە پەرلەمانە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەنگی لەسەردا بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش ئێران بەتەواوی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە.

لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێراندا هاتووە، حکومەت سەرپشکە لە بەرهەمهێنانی 120 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی %20 لە ساڵێکدا، هەروەها خستنەکاری 1000 ئامێری جۆری IR-2m لە وێستگەی نەتنز.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

كۆمارى خاكى سۆماڵ “سۆماڵیلاند” ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مریكا له‌ وتووێژدایه‌.…
Total
0
Share