گەورەکانی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە پێنج یاریزانی بەرشلۆنە

داهاتووی هەندێک لە یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، یانە گەورەکانی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە پێنج یاریزان، ئەگەر هەیە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 گواستنەوەیان پێبکەن.

لە پێکهاتەی بارسا دوو جۆری یاریزانان لە “لیستی فرۆشتن” بەدیدەکرێن، هەندێکیان لەلایەن ئیدارەی یانەوە نەخوازراون و بڕیاری فرۆشتنیان دراوە، هەندێکی دیکەیان لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکانیان ئاستەنگی دروستبووە و بەر لەوەی نرخیان ببێتە بێبەرامبەر کەتەلۆنییەکان ناچاردەبن بیانفرۆشن.

 

فیلیپی کۆتینیۆ: دوای ئەوەی تووشی پێکانێکی قورسبوو و وەرزی ڕابردوو سوودی بە یانەکەی نەگەیاند، ئیدارەی خوان لاپۆرتا خواستیان لەسەر فرۆشتنیەتی، یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەیداوە سەرەڕای ئەوەی یۆرگن کلۆپ بە گەڕانەوەی قایل نییە، لەهەمان کاتدا یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی گرنگییان پێداوە.

میرالیم پیانیچ: بەهۆی پشتگوێخستنییەوە لەلایەن ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر، سەرچاوەکان پیشبینی گەڕانەوەی دەکەن بۆ یانەی یوڤانتۆس، بەڵام یانەی چێڵسی بۆ واژووکردنی بۆندەکەی هاتووەتە سەرهێڵ.

سێرجی ڕۆبێرتۆ: بۆندەکەی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێنەکراوەتەوە، تاکە یانە کە خواستی لەسەر کڕینی یاریزانەکە نیشانداوە یانەی مانچستەر سیتییە.

عوسمان دێمبیلی: لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و ئیدارەی بارسا خواستیان لەسەر فرۆشتنی نییە، بەڵام لە حاڵەتی وەڵامنەدانەوەی ئۆفەرەکانی ئیدارەی لاپۆرتا، ئەگەر هەیە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشرێت تاوەکو لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەستبەرداری نەبن.

ساموێل ئومتیتی: بەرگریکارە فەرەنسییەکە ئاستی دابەزیوە و گرنگی بۆ پێکهاتەی بارسا لەدەستداوە، لە هاوینی 2021 بەهەر شێوەیەک بێت خوان لاپۆرتا و هاوکارانی هەوڵدەدەن ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ گرنگییان پێداوە.

بابەتی پێشتر

سان جێرمان بە سێ بۆندی هاوینە مباپێ دەبەستێتەوە

بابەتی دواتر

کاسیمێرۆ: بەمنزیکانە ڕای خۆمان ڕادەگەیەنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share