بەرشلۆنە (10) ڕۆژ لە دڵەڕاوکێدا دەژی

یانەی بەرشلۆنە لە ماوەی (10) ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی یەکلاکەرەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاوە وەردەگرێت.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەڵگە و زانیارییەکانی سەبارەت بە دۆسیەی نیگرێرا خستووەتە بەردەم لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، هەروەها پلانی ساڵانەشی خستووەتە بەردەم ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا، بڕیارە تاوەکو 12ی ئەم مانگە (12ی حوزەیران) لە هەردوو جەمسەرەکەوە وەڵام بدرێنەوە.

وەڵامی سەرەتا لە ڕایەڵەی یانەکانی لالیگاوەیە کە ئەگەر هەیە بکەوێتە ڕێکەوتی (6ی حوزەیران)، وەڵامی کۆتاییش لە “یوێفا”وەیە کە ئەگەر هەیە بکەوێتە (12ی حوزەیران)، تەواوی ئەم پرۆسەیەش نزیکەی (10) ڕۆژ دەخایەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، حاڵی حازر لاپۆرتا و هاوکارانی لە دۆخێکی هەستیاردان و ڕۆژانێکی ئاگرین تێدەپەڕێنن، هەروەها دوو ئەگەر لەبەردەمیاندا هەیە:

یەکەم: ڕزگاربوونیان لە تۆمەتەکان و کردنەوەی دەرگای کڕین و فرۆش بەڕوویاندا.

دووەم: سزادانیان لەلایەن (یوێفا) و ڕێگریکردنیان لە گەڕاندنەوەی مێسی لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی لالیگاوە.

بابەتی پێشتر

پاشماوە گەردوونییەکان هەڕەشە لە زەوی دەکەن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share