(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئەڵمانیا، کلاسیکۆی لیڤا و هالاند لە کۆتا ساتدا یەکلاییکرایەوە

بایرن میونشن لە کۆتا ساتەکانی تایمی دووەمدا بوروسیا دۆرتمۆندی کوتا بەزەویدا

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەی لوتکەی هەفتەی 24ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، یانەی بایرن میونشن لە یاری کلاسیکۆدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد.

لە ئالیانز ئارینا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد و ئەستێرەکانی باڤاریا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی 26 و 44 و 88 و 90 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (هاتریک) و لیۆن گۆرێتزکا، گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی دوو و نۆ لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/wivxfl

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن بە 55 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگا جێگیربوو، یانەی دۆرتمۆندی ڕکابەریشی بە 39 خاڵەوە لە پلەی شەشەمدا وەک خۆیان مانەوە و جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 63 هەزار کەس بە تۆمەتی بێڕێزی بە ئەردۆغان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە

بابەتی دواتر

شارەزایان ئامۆژگاریت دەكەن هێلكە بخۆیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share