لێدوانی ئەنچیلۆتی دوای بردنەوەی دێربی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە گۆڵی كەمیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید كردوە و دەیانتوانی باشتر یاریی بكەن.

وتیشی: وەرزەكەمان بە باشترین شێوە دەستپێكردووە و ئەوەی لەسەرمان بووە جێبەجێ كراوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بكەین دەبوو زیاتر برسی گۆڵ بوینایە

– ئەگەر لەسەر خۆ بوینایە و بە هێمنی یاریمان بكردایە زیاتر گۆڵمان دەكرد

– وەرزەكەمان بە باشترین شێوە دەستپێكرد و ئەوەی لەسەرمان بوو ئەنجامماندا

– یاریزانەكان زۆر بەتوانان بە بێ بنزیمەش توانیمان بیبەینەوە شێوازی یاریكردن و دروستكردنی پانتایی زۆر گونجاو بوو

– پێویستە لەسەر بردنەوە بەردەوام بین بە بنزیمە و بێ بنزیمە

– دەبیت دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان بگەڕێینەوە بۆ سەركەوتنەكانمان

– لەسەرەتاوە كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كردبوو بە بە باشی دەركەوتین

– ئەتلەتیكۆ تیپێكی باشە وكوالیتی یاریزانەكانیشی باشن بەڵام ئەنجامەكانیان بەم دواییە خراپ بوو

بابەتی پێشتر

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

بابەتی دواتر

پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق هەڵدەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share