ڕیاڵ مەدرید بە یەک مەرج مباپی دەکرێت

یانەى ڕیاڵ مەدرید بە یەک مەرج هەوڵەکانی بۆ کڕینی مباپی دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید بێزار بووە لەوەى کە دوو جار شکستی هێناوە لە گرێبەستی مباپیدا و  نایکات بە جاری سێیەم.

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی دەڵێت ئیدارەى ڕیاڵ مەرجی هەیە بۆ ئەوەى جاری سێیەم گرێبەست پێشکەشی مباپی بکات.

مەرجەکەش ئەوەیە کە مباپی خۆی بە ئاشکرا بڵێت لە پاریس دەڕۆم و دەچمە ڕیاڵ مەدریدەوە.

ئەوکات یانەى ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی مباپی دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی فەرەنسا، مباپی لە پاریس دڵتەنگە و دەیەوێت بەرەو ئیسپانیا هەنگاو بنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share