بە مەرجەوە سەردانیكردنی ڕاگیراوان و سزادراوان دەستیپێكردەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە خۆپارێزی و تەندروستییەکان، بڕیاریانداوە سەردانیکردنی سزادراوان لە زیندانەکانی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتەكە سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان ئاگاداردەكاتەوە لە 22/9/2021ەوە سەردانیکردنی سزادراوان دەستپێدەکاتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی ڕاگیراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوەدەچێت و هەمان ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ سزادراوان تەرخاندەكرێت.

هەر بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، “ڕێکاری سەردانیكردنی زیندانیكراون بریتییە لە سەردانیکردنی دایک، باوک، خوشک، برا، هاوسەر و منداڵ ئەویش بەمەرجی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، بەتایبەت بەستنی ماسک .

ئاشكرایكردووە كە سەردانیكردن بۆ هەفتەکانی داهاتووش بەهەمان میکانیزم بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

نەفرەتی سەرەتای وەرز یوڤی لە ناسناوی سکۆدیتۆ بێبەشدەکات

بابەتی دواتر

"خلیجی 25" بۆ ساڵی 2023 دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share