نەفرەتی سەرەتای وەرز یوڤی لە ناسناوی سکۆدیتۆ بێبەشدەکات

یانەی یوڤانتۆس لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، لە چوار ڕووبەڕووبوونەوەی سەرەتای وەرزدا بردنەوەی تۆمارنەکردووە.

یوڤی لە وەرزی 2021-2022ی کالچیۆ چوار ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر یانەکانی ئودینێزی (2-2)، ئیمپۆلی (دۆڕاندن 0-1)، ناپۆلی (دۆڕاندن 2-1)، میلان (1-1)، تاوەکو ئێستا بردنەوەی تۆمارنەکردووە و بەکۆکردنەوەی دوو خاڵەوە کەوتووەتە پلەی (18)وە، کە یەکێکە لە پێگە سوورەکان، واتا ئەو پێگانەی بۆ خولی پلە دوو دادەبەزن.

داتای مێژوویی

تاوەکو ئێستا کوڕانی خانمە پیرەکە سێجار دووچاری هەمان بارودۆخ بوونەتەوە، لە وەرزەکانی 1943-1942، وەرزی 1955-1956 و 1961-1962.

بەگەڕانەوەمان بۆ داتاکانی ئەو سێ وەرزە، یوڤانتۆس لە سەرەتا چوار یاریی کالچیۆ هیچ بردنەوەیەکی تۆمارنەکردووە، لەهەمان کاتیشدا نەیتوانیوە ناسناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.

ئایا ئەم دیاردەیە لە وەرزی 2021-2022 بۆجاری پێنجەم ڕوودەداتەوە؟

بابەتی پێشتر

بەرگریی چێڵسی ناشکێنرێت، نهێنییەکە چییە؟

بابەتی دواتر

بە مەرجەوە سەردانیكردنی ڕاگیراوان و سزادراوان دەستیپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share