سوریا: ئەمریکا دەیان زیندانی داعشی گواستووەتەوە بنكەیەكی سەربازی

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا دەیان چەکداری دەستگیرکراوی داعشیان لە قامشلۆوە گواستووەتەوە بۆ بنەکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە ناوچەی شەدادییە.

بەوتەی ئاژانسی سانا، “هێزەکانی ئەمریکا 60 چەکداری دەستگیرکراوی داعشیان لە قامشلۆوە گواستوەتەوە بۆ حەسەکە، تا ئێستا دیار نییە هۆکاری گواستنەوەکە بە فەرمی چی بووە”.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە، “ئەو چەکدارانەی داعش ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێدراوە، پاشان بە دوو هێلیکۆپتەر گواستراونەتەوە”.

سانا ڕایگەیاندووە، “ئەو چەکدارانەی گواستراونەتەوە هەڵگری ناسنامەی عێراقی و سعودی و تونسین.

هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک تاکە هێز بەهاوکاریی هاوپەیمانان کۆتاییان بە دەسەڵاتی داعش هێنا لە سوریا، لەکاتی کۆنترۆڵکردنی کۆتا ناوچەی داعش هەزاران چەکدار و خێزانەکانیان دەستگیرکران، پاشان چەکداران برانە زیندان و ژن و منداڵەکانیشیان لە کامپەکاندا سەرپەرشتی دەکرێن.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

بابەتی دواتر

لە ڕوسیا چەكدارێكی نەناسراو هێرشیكردە سەر خوێندكارانی زانكۆیەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share