لە ڕوسیا چەكدارێكی نەناسراو هێرشیكردە سەر خوێندكارانی زانكۆیەك

بەیانی ئەمڕۆ چەكدارێكی نەناسراو بەچەك هێرشیكردە سەر خوێندكارانی زانكۆی “پێرم” لە ڕوسیا و قوربانیی لێكەوتەوە.

زانكۆی “پێرم”ی ڕوسی بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشی چەكدارێكی نەناسراوەوە لەناو بینای زانكۆكە، هەشت خوێندكار كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی میدیای ڕوسی بڵاویانكردووەتەوە، ژمارەیەك خوێندكار بەهۆی هێرشەكەوە لە پەنجەرەكانی زانكۆكەوە هەوڵی هەڵاتنیان داوە.

میدیاكانی ڕوسیا باسیان لەوەكردووە، بەهۆی هێرشەكەوە هەشت خوێندكار كوژراون و چواری دیكەش برینداربوون، دواتر هێرشكارەكە خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share