کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران کوژرا و بەوەش لەماوەی ههفتهیەکدا چوار کۆڵبەر کوژراون.
ڕێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوبكردەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری دۆڵەبی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆڵبەرەكە ناوی ئومێد محەمەدزادەیە و تەمەنی 39 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی ڕەبەت بووە و گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانیلە دەستداوە، تەرمەکەشی هێشتا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكە، لە ماوەی ههفتهی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود گیانیان لە دەستداوە کە سێ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.