کاسیاس لەبارەی ڕامۆسەوە: ئەوەی ڕوویدا شەرمە

ئیکەر کاسیاس کاتێک لەبارەی سێرجیۆ ڕامۆس و یاریکردنی بۆ پاریس سان جێرمان پرسیاری لێدەکرێت، دەڵێت، “هەرکاتێک هاوڕێیەک بڕوات، زەحمەتترە لە یانەیەکی دیکە بیبینیت”

کاسیاس دەڵێت، “ئەوەی ڕوویدا شەرمە، بەڵام یاریزانێکی دیکەی وەک داڤید ئالابا هاتووە، ئەوە جوانیی تۆپی پێیە، کەسانی نوێ دەبینین”.

کاسیاس ڕوونکردنەوە لەبارەی بۆچوونەکانییەوە دەدات و دەڵێت، “کەیسی سێرجیۆ سەرسامت دەکات، چونکە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە هەیە، بەڵام لە تۆپی پێدا ئاشکرایە، کە یاریزانەکان لەبازاڕی گواستنەوەکاندا بەردەوام جموجۆڵدەکەن”.

ڕامۆس لە میرکاتۆی هاوینی 2021 پێشنیازی درێژکردنەوەی گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام کاتێک بڕیاری کۆتاییدا، یانەی شاهانە پێشنیازەکەی لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کشاندەوە.

بەرگریکارە مێژووییەکەی مێرەنگی بەهۆی بێباکیی ئیدارەی ڕیاڵەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، بەڵام بەهۆی پێکانی ماسولکەی ڕانیەوە تاوەکو ئەم ساتە لە پاریس یاری بە تۆپەوە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی گەوهەرەکەی مۆناکۆ لە یوڤی دەڕفێنێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە "دەیڤیزی نوێ"ی دۆزیوەتەوە و چاوەڕێی متمانەی کومان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share