سەرۆکی “فیفا” بۆ 12 یانەکەی سوپەرلیگ: دەبێت باجی بڕیارەکەتان بدەن

سەرۆکی فیفا، بەهەموو شێوەیەک سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی ڕەتدەکاتەوە

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، جیانی ئینفانتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانە دامەزرێنەرەکانی خولی سوپەری ئەوروپی دەکات.

ئینفانتینۆ لەبارەی ڕاگەیاندنی “سوپەرلیگ” و جیابوونەوەی 12 یانە گەورەکە لە چامپیۆنزلیگ، ڕایدەگەیەنێت، ” زۆر بەتوندی پاڵەوانێتی سوپەرلیگ ڕەتدەکەینەوە، لەبەرئەوەی خولێکی داخراوە، ئەوەی ڕوودەدات جیابوونەوەی دامەزراوە وەرزشییە ناوخۆییەکان و ئەوروپییەکانە، هەروەها ئەوروپا و فیفایە لە یەکدی، بێگومان فیفا دژی سوپەرلیگە، من وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، لێرەم بۆ پاڵپشتیکردنی سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەوروپا و سەرجەم ئەندامان و هاندەرانی هەردوو فیدراسیۆنەکە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو سزایانەی “یوێفا” بەنیازە بەسەر 12 یانە گەورەکەیدا بسەپێنێت، سەرۆکی “فیفا” بە ڕاشکاوی دەڵێت، ” خەڵکی پێویستیان بەوەیە بە لەسەرخۆیی و وریاییەوە بیربکەنەوە، پێویستە بیر لە هاندەران بکەنەوە نەک دامەزرێنەران و هەموو ئەوانەی لە ڕێکخستنی خولە ئەوروپیەکاندا بەشداربوون، ئەگەر هەندێک لە یانەکان بیانەوێت ڕێگەی خۆیان بگرن و پەیڕەوی سیستمێکی دیکە بکەن، پێویستە باجی بڕیارەکەشتان بدەن، بەڵام من بیر لەوە ناکەمەوە، چونکە فیفا ڕێکخراوێکی کراوە و دیموکراتییە، هەمووان دەتوانن پێشنیازی خۆیان پێشکەشبکەن و ڕێزی دامەزراوەکان بگرن”.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە کاتی ئامادەبوونی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا

لە کۆتاییشدا دووپاتیدەکاتەوە، کە فیفا بەرپرسە لە ڕاگرتنی باڵانسی یانە و هەڵبژاردەکان و دەڵێت، ” ناکرێت یانەکان بەبێ باڵانس بمێننەوە و لە نێوان پاڵەوانێتیەکانی خۆیان و هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکاندا بمێننەوە، هەمووان بەرپرسن و کەس لە نێوەنددا نامێنێتەوە، یان ئەوەتا دەگەڕێنەوە بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یان لە دەرەوەی دەمێننەوە”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: حکومەتی فیدراڵی 10 مانگە هیچ بەشە موچەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە

بابەتی دواتر

تۆتنهام لەگەڵ جێگرەوەی مۆرینیۆ لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە، هەندێک لە یانە گەورەکان هەوڵدەدەن لەسەردەمی قەیرانەکاندا لەگەڵ یاریزانە بێبەرانبەرەکان بە ڕێککەوتن…
Total
0
Share