هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە

بە 56 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمیكردووە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریكی ئاشكرایدەكات هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی 56 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمیكردووە.

ئیدارەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ناوەندی هاوردەی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریكاوە لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتەوە گەیشتووەتە 4.880 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، كە ئەمەش كەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بە بڕی 105 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەراورد بە هەفتەی پێشتری.

لەو بڕە هاوردەی ئەمریكا لە نەوتی خاوی عێراق هەفتەی ڕابردوو 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، كە بە بڕی 56 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەراورد بە هەفتەی پێشتری كەمیكردووە.

ئاماژەشیداوە، زۆرترین هاوردەی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە لەو هەفتەیەدا لە كەنەداوە بووە بە بڕی 3.200 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، دوای ئەو مەكسیك دێت بە 538 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، سعودیە 369 هەزار و دواتر ڕوسیا بە بڕی 256 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجارە<br> لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا نیو ملیار ڤاكسین لە فایزەر دەكڕێت و دەیداتە وڵاتانی هەژار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share