ناوی بەنزینخانەكان بخوێنەرەوە
بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە 10 بەنزینخانەی سلێمانی

لە شەوی ڕابردووەوە بەنزینەكەی بەغداد گەیشتووەتە سلێمانی، بەسەر 10 بەنزینخانەدا دابەشكراوە و دەستكراوە بە فرۆشتنی بە نرخێكی هەرزانتر لە بەنزینی بازرگانی.

بەهمەن محەمەد، نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە بڕی 360 هەزار لیتر بەنزینەكەی بەغداد گەیشتووەتە سلێمانی و بەسەر چەند بەنزینخانەیەكدا دابەشكراوە.

لە سلێمانی 10 بەنزینخانە دیاریكراون بۆ وەرگرتنی بەنزینە نێردراوەكە لە بەغدادەوە، بە 670 دینار دەگاتە دەستی بەنزینخانەكان و ئەوانیش بە 690 دینار دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان.

لەماوەی ڕابردوودا هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ ڕێككەوتن ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، لەو چوارچێوەیەدا پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی یەكی 360 هەزار لیتری ڕۆژانەیان بەردەكەوێت، دهۆك 216 هەزار لیتر و هەڵەبجەش 144 هەزار لیتری ڕۆژانەیان بۆ دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

ئەگەری هێرش بۆسەر هەسەدە هەیە<br> گروپ و میلیشیاكان دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان یەكدەخرێن

بابەتی دواتر

تەندروستیی زیندانیكراوێكی بادینان تێكچووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share