وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، دەیەوێت پلانێك بۆ دامەزراندنی هێزێكی ئەوروپی تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرا پێشكەشبكات.
ئەنگریت كرامپ كارینپاوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وتی، “ئەمە مانای ئەوە نییە كە پێویستە لە ئەمریكییەكان جیاببینەوە، ڕەنگە هەندێك حاڵەت دەربكەون كاتێك بەرژەوەندییەكی دیكەمان هەبێت، لەوانەش لەنێو هاوپەیمانیی ناتۆ. پێویستە بزانین چۆن خۆمان كاربكەین”.
وەزیرە ئەڵمانییەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “Frankfurter Allgemeine Zeitung” پێویستی بوونی هێزێكی لەو جۆرەی دوپاتكردەوە.
هەروەك دانیبەوەدانا كە گۆڕانكارییەكانی دۆخی ئەفغانستان وایكردووە بیر لە دەستكێشانەوە لە پۆستەكەی بكاتەوە، بەڵام بڕیاری درێژەدان و بەردەوامیدانی داوە لەپێناو ڕێگری لە ڕوودانی حاڵەتی هاوشێوە لە ئایندەدا.
س: نۆڤۆستی