چین و هیندستان لەسەر کێشەی ناوچە سنوورییەکان ئاگربەستیان راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی چین رێککەوتنی لەگەڵ هیندستان لەسەر پابەندبوون بە ئاشتی و ئاگربەست لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات راگەیاند.

لە میانەی کۆتاییهاتنی سییەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی کار و راوێژ و هەماهەنگی لەسەر سنوورەکان نێوان هەردوو وڵات، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ئاگربەست و رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی چین راگەیاند.

هەردولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی پەیوەندی نێوانیان لەڕێگەی دیبلۆماسی و سەربازییەوە لەگەڵ بەهێزکردنی پێکهێنانی میکانیزمی دانوستان و خێراکردنی پڕۆسەی دانوستان بەئامانجی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای سنوورەکان بە زووترین کات، هەروەها رێککەوتن لەسەر دروستکردنی زەمینە بۆ گەشەپێدان و بوژانەوە و سەقامگیری لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا”.

هیندستان و چین لەسەر نزیکەی 60 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتی ئاروناچال پرادێش و لەسەر رووبەرێکی زۆری زەوییە شاخاوییەکان لە باکووری کشمیر ناکۆکییان هەیە.

لە مانگی ئایاری 2020 ناوچەی لاداخ پەرەسەندنێکی نوێی بەخۆیەوە بینی و زنجیرەیەک پێکدادان لە نێوان سوپای چین و هیندستان روویدا، بەڵام لە شوباتی 2021دا هەندێک لە هێزەکان لەو ناوچەیە کشانەوە و هەردوولا بەردەوام بوون لە دانوستانەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share