نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی سەدی.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، بەدواداچوونەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەریدەخات جیهان لەسەر هێڵێکی کارەساتباری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە بەجۆرێک دەگاتە 2.7 پلەی سەدی.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی پاریس بەر لە شەش ساڵ پەیمانیاندا بە ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئاستی 1.5 پلای سەدی.
گۆتێرێش هۆشداری دەدات لە شکستهێنانی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و ئەو زیانە گیانی و زیانە ئابورییانەی لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شارەزایان دەڵێن دەبێت ڕێژەی کاربۆن تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە سنورداربکرێت و ڕێژەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان بۆ 45% کەمبکرێتەوە تا ساڵی 2030.

باسی لەوەشکرد، 80%ی کۆی گازە دەردراوەکانی جیهان لە وڵاتانی G20ە، بۆیە کەمبوونەوەی گازە دەردراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری وڵاتانی G20 لە کەمکردنەوەی دەردراوەکان وتیشی، “ئێستا کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سنوردارکردنی دەردراوەکانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
Total
0
Share