لە وڵاتێک نرخی شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل گەیشتە نزیکەی نیو ملیۆن یۆرۆ

نرخی شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە تەنیشت ڤۆندل پارک کە بەناوبانگترین پارکی سەوزاییە لە ئەمستردامی  پایتەختی هۆڵەندا، بە نرخی نزیکەی نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتن خرایە بازاڕەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە قەیرانێکی توندی خانووبەرە، هۆڵەندای گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

دامەزراوەی میدیایی RTLی هۆڵەندی، بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێلە بە 495 هەزار یۆرۆ لە ماڵپەڕی خانووبەرەی “فۆندا” بۆ فرۆشتن دانراوە کە گرانترین شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێلە لە وڵاتەکەدا.

رووبەری وەستانی ئۆتۆمبێلەکان 18 مەتر چوارگۆشەیە، دەکەوێتە کۆمەڵگەیەک کە بەناوباگترین و تایبەتمەندترین شوێنی بازاڕکردنە لە هۆڵەندا.

هەروەها دەتوانرێت شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی بی،سی،هۆفسترات، نزیک مۆزەخانەی ڤانکوخ بە نرخی 750 یۆرۆ بۆ مانگێک بەکرێ بگیرێت.

دامەزراوەی میدیایی RTLی هۆڵەندی، ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لە گرانیی نرخەکانیان زۆرێک لە شوێنەکانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شارەکانی هۆڵەندا داخراون.

 

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

سودانی دوا هەڵوێستی لە بارەی بە بانكیكردنی مووچەوە راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 82 دۆلار…
Total
0
Share