وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن”.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، چاودێریی ئەو کەسانە دەکەین کە لە تیکتۆک لایڤ دەکەنەوە، کاتێک جنێو دەدەن و قسەی نەشیاو دەکەن یان وێنەی نەشیاو بڵاودەکەنەوە ئێمە دەستگیریان دەکەین، چونکە ئەو کارەی ئەوان دەیکەن کاریگەریی نەرێنی بۆ کۆمەڵگە هەیە و مافی گشتی پێشێلدەکات.

وتیشی، “ئێمە هەموو کەسێک دەستگیرناکەین، چونکە ئازادیی رادەربڕین هەیە، بەڵکو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەوەشی وت، ئەو کەسانەی دەستگیردەکرێن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و پاش ئەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share