دوای کردنەوەی ڕێگای هاتوچۆ بۆ وڵاتی ئێران بڕیارە کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای لە هەڵەبجەوە بۆ چاندنی گلێنەی چاو و چارەسەری نەخۆشییەکانی سنگ ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە لەسەر ناردنی کاروانی یەکەمی بەرکەوتوان دەڵێت، “لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بە چاودێری تەندروستیی هەڵەبجە دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە و بڕیارە 53 بەرکەوتە بۆ چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن.”
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجی ناردنی ئەو بەرکەوتوانەداوە و بودجەکەی لە بانکی هەڵەبجەیە.”
لیژنەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای ڕایگەیاندووە، ” كاروانی ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیای بەردەوامی دەبێت و لە قۆناغی دووەمدا ئەو بەركەوتوانەی كە پێشوتر نێردراون و ئێستا پێویستە بگەرێنەوە، بە پێی ڕەچەتەی تایبەتی پزیشكی نوسراویان بۆ بەرزدەکرێتەوە و ڕەزامەندیان بۆ فەراهەم دەکرێت.”
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆسەی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە وەستاوە و بەشێک لەو بەرکەوانەش پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.