توێژینەوەیەك: ئینستگرام زیان بە مێشكی كچان دەگەیەنێت

كۆمپانیای ئینستگرام ڕایگەیاند، بەدوای ڕێگەی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هانی بەكارهێنەرانی بدات هێندە بەدوای دیمەنی جەستەییەوە نەبن.

هەنگاوە نوێیەكەی ئینستگرام، دوای ئەو توێژینەوەیە دێت كە ماوەی سێ ساڵە توێژەرانی كۆمپانیای فەیسبوك سەرگەرمین و بۆیاندەركەوتووە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستگرام زیان بە كچانی نەوجەوان دەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویكردەوە، توێژەران لەماوەی سێ ساڵدا لێكۆڵینەوەیان كردووە لەبارەی كاریگەریی ئینستگرام لەسەر ملیۆنان بەكارهێنەری لاو.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەریدەخات، تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستگرام دەكرێت زیان بە تەندروستیی ئەقڵیی بەكارهێنەران بگەیەنێت، بەتایبەت كچانی مێردمنداڵ و نەوجەوان.

لەبارەی ئەو توێژینەوەیەوە، كارینا نیوتن سەرۆكی سیاسەتی گشتی لە ئینستگرام دەڵێت، “ڕاستە لە ئینستگرام كەسانێك هەن كە بەراوردێكی نەرێنیی كۆمەڵایەتی دەكەن و وێنەی نەرێنیی جەستە نمایشدەكەن، بەڵام لەهەمانكاتیشدا بووەتە شوێنی كۆبوونەوەی كەسانی پەراوێزخراو و شوێنی بەیەكگەیشتنی خێزان”.

وتیشی، “ئینستگرام بەدوای ڕێگەی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هانی بەكارهێنەرانی بدات هێندە بەدوای دیمەنی جەستەییەوە نەبن و بەراوردی نەرێنیی جەستەیان نەكەن بە جەستەی كەسانی تر”.

بابەتی پێشتر

لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 وەرگرنەوە

بابەتی دواتر

کاروانی یەکەمی بەرکەوتوانی چەکی کیمیای بۆ چاندنی گلێنەی چاو و نەخۆشی سنگ دەبرێنە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share