پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئەگەرێکی کەمی بارانبارین هەیە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ بەتایبەتى لە پارێزگاى دهۆک و سلێمانی.

ئاشکراشیکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامین لە هەوڵەکان جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە سەرجەم پرسە داراییەكانی دیكە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی، محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی…
Total
0
Share