زێدان و کۆنتی پاڵێوراون بۆ پۆستی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئۆلی گونار سۆلشایەر دوای دۆڕاندنی بەرامبەر یانەی یۆنگ بۆیز لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، داهاتووی کەوتووەتە مەترسییەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئولی گۆنار سۆلشایەری ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دوای شکستی بەرامبەر یانەی یۆنگ بۆیز پێگەکەی کەوتووەتە مەترسییەوە، لە ئەگەری بەردەامبوون بەو ئاستەوە، بەدوورنەزانراوە دووربخرێتەوە.

ڕۆژنامەکە پێشنیازی چەندین ڕاهێنەریی جێگرەوەیکردووە، لەپێش هەمووانەوە زینەدین زێدانی فەرەنسی، هەروەها ناوەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و برێندان ڕۆدجەرزی ئێرلەندی.

جیانلوکا دی مارزیۆ ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، کۆنتی پێی باش نییە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد وەربگرێت، واژووکردنی بۆندی برێندان ڕۆجەرزی ئێرلەندیش بەهۆی پێداگریی یانەی لیستەر سیتییەوە نزیکی ئاستەمە، لە کاتێکدا زێدان پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و ئامادەیە لە سەرەتای گواستنەوەکانی زستانە، یاخود هاوینی داهاتوو لە یانەیەکی دیکە دەستبەکاربێت.

واژووکردنی بۆندی زێدان دوو ئامانجی گەورە بۆ یونایتد دەپێکێت، یەکەمیان خەونی یەکگرتنەوەیەتی بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕافائێل ڤاران.

دووەم ئامانجیش، بەردەوامبوونی پوڵ پۆگبایە لە یونایتد، چونکە یاریزانەکە پێشتر خەونی ئەوەبووە لەگەڵ ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە کاربکات.

بابەتی پێشتر

حەوت ژمارەی مێژوویی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە سلێمانی خەرجدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی فاتی لە مەترسیدایە

دوێنێ باوكی فاتی لەگەڵ پزیشكەكانی یانەی بەرشلۆنە كۆبووەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی كوڕەكەی یەكلاییبكاتەوە، بەڵام بەنادیاری ماوەتەوە. فاتی توشی…
Total
0
Share