(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ سێ خاڵی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چێڵسی هاوتابووه‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیسته‌ر سیتی لە یاریگای کینگ پاوه‌ر میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لە بەرژەوەندیی ڕێوییه‌کانی لیسته‌ر کۆتاییهات.

له‌تایمی یه‌که‌مدا (خوله‌کی 15) محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی په‌ناڵتییه‌کی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ئاڕاسته‌ی یارییه‌که‌ی گۆڕی و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی خسته‌ دۆخی به‌رگریکردنه‌وه‌، له‌ تایمی دووه‌مدا به‌تایبه‌ت خوله‌کی 59 ئه‌دیمۆلا لۆکمان گۆڵی پێشه‌نگی لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات (1-0).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤه‌رپوڵ بە 41 خاڵه‌وه‌ له‌پلەی دووه‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگ وه‌ک هه‌فته‌کانی ڕابردوو مایه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چێڵسی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی هاوتا بووه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا لیسته‌ر سیتی به‌ 25 خاڵه‌وه‌ بۆ‌ پله‌ی نۆیه‌م سه‌رکه‌وت.

ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌:

ئارسیناڵ – وڵڤه‌رهامپتن (دواخرا)

ساوزامپتن (1-1) تۆتنهام

کریستاڵ پاڵاس (3-0) نۆرویچ سیتی

واتفۆرد (1-4) وێستهام

لیدز یونایتد – ئه‌ستۆن ڤێلا (دواخرا)

بابەتی پێشتر

گوگڵ پلەی یەکەمی زۆرترین سەردانیکەری لەدەستدا و تیکتۆک جێگەی گرتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share