لەسەر داوای مۆسكۆ شاندێكی ڕۆژئاوا لە ڕوسیایە

ڕاگەیاندنی مەسەدە كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی وەسفكردووە

شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ڕوسیایان كردووە، “بەشداریی مەسەدە لە خەباتی سیاسیدا مسۆگەر كراوە”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات – مەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، شاندێکی هاوبەشی مەسەدە و خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتی بە سەرادنێک چوونە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەنجامدراوە.

شاندەکەی ڕۆژئاوای كوردستان بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆکدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبوونەتەوە.

ڕاگەیاندنی مەسەدە كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی وەسفكردووە، بۆ چارەسەری سیاسیی ئاڵۆزییەکانی سوریا بە گوێرەی بڕیاری نێودەوڵەتیی 2254 و پێویستیی بەشداربوونی مەسەدە لە خەباتی سیاسیدا مسۆگەر کرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی “تاوانە بەردەوامەکانی ئەنقەرە لەدژی سوریا” كراوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایش 7 كەسی لەكاتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە و گەڕان بۆ شوێنەوار دەستگیركرد

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share