سێ بومەلەرزە گەرمیانی هەژاند

بە پێی ئاماری ناوەندەکانی تۆمارکردنی بومەلەرزە، لە سێ کاتی جیاوازدا سێ بومەلەرزە لە ئیدارەی گەرمیان ڕویداوە و دوو لە بومەلەرزەکان نزیک قەزای کفری بوون.

تۆماری بومەلەرزە لە زانکۆی تاران نیشانی دەدات، سەرەتا بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتژمێر 1:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە گوڕی 4:9 ڕویداوە.

لە تۆمارێکی دیکەدا دەردەکەوێت کاتژمێر 2:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بومەلەرزە لە نێوان کفری و کەلەردا ڕویداوە بە پلەی 3 :6ی ڕێختەر.

بومەلەرزەکان تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوون و لە کاتژمێر 8:28  خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بە پلەی 3:9 قەزای کفری هەژاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی. سۆران…
Total
0
Share