جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شكا

بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شكا و بەهۆیەوە بۆماوەیەك دانیشتووانی سەنتەری شارەكە بێئاو دەبن.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، ئەمڕۆ لە نزیك گوندی گەزنە جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شکا، کە ئاو بۆ 45٪ی دانیشتووانی سەنتەری شاری هەولێر دابیندەکات.

وتیشی، شكاندنەكەی ئەمجارەش هاوشێوەی جارەكانی پێشوو بەهۆی هەڵكەندن لەو زەوییانەی بۆرییەكەی پیادا تێپەڕدەبێت ڕوویداوە.

شوێنی تێپەڕبوونی بۆرییەكە لە گوندی گەزنەوە تا دەگاتە هەولێر دیارنییە، بەهۆیەوە لەكاتی هەڵكەندنی زەوی، زۆرجار بۆرییەكە ڕووبەڕووی شكان دەبێتەوە.

چاككردنەوەی بۆرییەكە 24 كاتژمێر یان زیاتری پێویستە و بەمەش لەو ماوەیەدا بەشیكی زۆری دانیشتووانی سەنتەری هەولێر بێئاو دەبن.

بابەتی پێشتر

دوای 10 ساڵ بودجە بۆ شوێنەوارەكانی هەرێم دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

زێرەڤانی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووبەڕووی هاوڵاتییانی ناحیەیەكی هەولێر دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share