كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و پزیشكانیش بەبێ مووچە دەوام دەكەن.

هەرچەندە پزیشكان مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام لەترسی هەڕەشەی چەكدارانی تاڵیبان بەردەوامن لە كارەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 20%یان وازیان لە كاركردن هێناوە.

پزیشكێك لەبەر بوونی مەترسی لەسەر ژیانی نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، بە سكای نیوزی وتووە، “هەموو ڕۆژێك كە دەچێتە نەخۆشخانە لەگەڵ هاوڕێكانی دەڵێن ئەمڕۆ هەرەس دەهێنین”.

لەنێو نەخۆشخانەكە كچێكی تەمەن 16 ساڵ بەرچاو دەكەوێت كە لە بەشی مانەوەی نەخۆشخانەكەیە و تووشی لە هۆشخۆچوون بووە بەهۆی ئەوەی دەستدرێژیی سێكسی كراوەتەسەر.

هەر لە نەخۆشخانەكە پیاوێك دەبینرێت كە تاقە كوڕەكەی لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكەیە، باوكەكە سەرقاڵی نزاكردنە، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست، پزیشكەكان ناتوانن چارەسەری منداڵەكەی بكەن، بۆیە پزیشكەكە بە باوكی دەڵێت، “تەنها چاوەڕوانی مردنی بە”.

هەرچەندە، دۆخی ئەفغانستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێشتا هاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵاتە دەستپێنەكردووە، زیاتر لە نۆ ملیار دۆلاری یەدەگی وڵاتەكەش لە بانكەكانی ئەمریكا سڕكراوە، لەگەڵ 100 ملیۆن دۆلار كە هاوكاریی مرۆیین بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەترسی ئەوەی كە تاڵیبان بۆ بەرژوەندیی خۆی سوودی لێببینێت، پارەكە بۆ وڵاتەكە نانێردرێت.

س. سكای نيوز

بابەتی پێشتر

گازی سروشتی.. چەکە بەهێزەکەی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

دوای 10 ساڵ بودجە بۆ شوێنەوارەكانی هەرێم دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share