پسپۆڕانی تەندروستی رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگريی جەستە ئاشکرادەکەن

.سیستمی بەرگريی جەستە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی، لە کاتێکدا دابەزینی پلەی گەرمی لە وەرزی زستاندا و ڤایرۆسەکان کاریگەريی نەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکەن.

ئەنجلینا ڤۆدۆلازکایا، پسپۆڕی خۆراکی روسی چەند خۆراکێکی دەستنیشانکردووە کە کاریگەری باشیان دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگريی جەستە.

پسپۆڕەکە دەڵێت، سەوزە دابینکەری سەرەکی ریشاڵی خۆراکییە، بەهۆیەوە کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و کارەکانی کۆئەندامی هەرس باشتردەبن، یەکێک لەو سەوزانە سپێناخە کە سەرچاوەی ڤیتامین سییە، و یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگريی جەستە دەدات.

سیر، تایبەتمەندی بەهێزی دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریای هەیە، سیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسيی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و بەهێزکردنی سیستمی بەرگريی جەستە.

زەنجەبیل، بەرهەمێکە کە دەتوانرێت بخرێتە ناو چا یاخود لە ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆردا بەکاربهێنرێت، زەنجەبیل تایبەتمەنديی دژە هەوکردنی هەیە و رێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت. جگە لەوەش سوودی هەیە بۆ مێشک، چونکە یادەوەری و سەرنجدان باشتر دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەماوەیەکی نزیکدا ڕێگە بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدەین

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ‏‏“زیادەکی” تاوتوێکردووە و بەپێی وەزارەتەکە لەماوەیەکی نزیکدا بڕیاری پێدانی…
زیاتر ببینە

لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

لە نوێترین هەوڵی زانستیدا، زانایان سەركەوتووبوون لە سەرلەنوێ گەشەپێدانی پەلەكانی ‏بۆق، ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ هاندانی “پەلەكانی…
Total
0
Share