كۆرۆنا لە هەرێم.. 117 توشبوون و 106 چاكبوون

دوو توشبوو لە سلێمانی و دهۆك گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 117 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 106 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج هەزار و 223 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 117 توشبوو تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 106 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دوو توشبوو لە سلێمانی و دهۆك گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 107 هەزار و 418 كەس، لەو ژمارەیە زیاتر لە 102 هەزار و 763 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 504 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
Total
0
Share