دایكێك منداڵەكەی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لوتی دەفرۆشێت

دایكەكە دوای دەستگیركردنی

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ژنێکیان دەستگیرکرد کە منداڵە تازە لەدایکبووەکەی فرۆشتووە بۆ ئەوەی 3600 دۆلار بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لوتی پەیدابكات.

بەپێی زانیارییەکان دایکەکە لە 25ی نیسان لە نەخۆشخانەیەکی شاری کاسپیسکی لە باشووری ڕوسیا منداڵێکی کوڕی بووە، پێش ئەوەی تەنها دوای پێنج ڕۆژ بیفرۆشێت بە ژن و مێردێکی ناوچەکە کە دەیانویست ببنە دایک و باوک.

بەپێی بەیاننامەیەکی بەرپرسانی ڕوسیا، دایکەکە “چاوی بە دانیشتوویەكی ناوچەکە کەوتووە و ڕازی بووە کوڕە تازە لەدایکبووەکەی ڕادەستبکات لە بەرامبەر پاداشتێکی 200 هەزار ڕوبڵ” پێشەكیش 360 دۆلاری وەرگرتووە.

دوای کەمتر لە چوار هەفتە و لە 26ی ئایاردا، باوەڕوایە كە ژنەکە ئەودوای پارەكەی وەرگرتبێت.

دوای ماوەیەکی کەم پۆلیس ڕاپۆرتێکی پێگەیشت سەبارەت بە تاوانی فرۆشتنی منداڵەکە و بەهۆیەوە دایكەكە و، ژن و مێردەكەی دەستگیركردووە.

ژن و مێردەكە بە لێکۆڵەرانیان وتووە، ئەو ژنە، منداڵەکە و بەڵگەنامەی لەدایکبوونی پێداون، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە پارەکەیان بۆ كڕینی منداڵەكە پێدابێت، بەڵكو وتویانە دواتر دایكەكە داوای 3200 دۆلاری ئەمریكی كردووە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ لوتی ئەنجامبدات “تا بتوانێت باشتر هەناسە بدات”، جەختیشیان لەوە کردۆتەوە کە دڵخۆشن لەو بابەتەدا یارمەتیان داوە.

بەو وێنانەی کە لە دوای دەستگیرکردنی دایکەکە گیراوە، دەردەکەوێت کە پێش دەستگیرکردنی نەیتوانیوە نەشتەرگەرییەكە ئەنجامبدات.

هەروەها وێنەکانی پۆلیس ئەو ژنە دەردەخەن کە منداڵەکەی کڕیوە و لە باوەشیدایە و ئێستا تەمەنی دوو مانگە. ئاشکرانەکراوە کە لەئێستادا کێ چاودێری منداڵەکە دەکات و دەتوانرێت چ تۆمەتێک بخرێتە پاڵ ئەو ژن و مێردە.

بابەتی پێشتر

هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن.. کلیکی "OK" مەکەن

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن: سەرکردەی داعش لە سوریا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share