لە هاویندا بۆنەکەت لە بەفرگردا هەڵبگرە

هەڵگرتنی بۆن لەناو بەفرگردا دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر و بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە.

شارەزایانی بواری کیمیا دەڵێن، لە کەشی گەرمادا شوشەی عەترەکان بەشێكی بۆنەکەیان کەمدەبێتەوە و لاواز دەبێت و دەبێتە هەڵم.

بۆ ئەوەی بۆنەکەت باشتر بمێنێتەوە پێش 20 خولەک لە بەکارهێنان بیکەرە ناو بەفرگرەوە و دواتر بەکاریبهێنە و دواتر بیکەرەوە ناو بەفرگر.

پێویستە بۆن لەناو بەفرگردا سەرەکەی داخرابێت نزیک نەبێت لە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تام و بۆنیان دروست نەکات.

 

بابەتی پێشتر

300 كۆچبەر بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

تەرمی یەکێک لەو کچانەی لە زێی بچووکدا خنکان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share