كازمی نامەیەكی دەستنووسی ماكرۆنی پێگەیشت

سەرۆك وەزیرانی عێراق و باڵیۆزی نوێی فەرەنسا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نامەیەكی دەستنووسی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسای پێگەیشت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ئیریك شوڤالیە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق كردووە.

ڕاگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران باسی لەوە كردووە كە لە دیدارەكەدا شوڤالیە نامەیەكی دەستنووسی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسای ڕادەستی كازمی كردووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكەوە ئاشكرابكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا تاوتوێكراوە بەتایبەت لە بوارەكانی ئابوری و وەبەرهێنان و فەرهەنگی و ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. بڕیاریشدراوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەكانی كۆنگرەی بەغداد بكرێت كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

دوای برینداركردنی دوو كەس تەقەكەرێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ململانێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share