دوای برینداركردنی دوو كەس تەقەكەرێك دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ته‌قه‌ی‌ له‌ دوو هاوڵاتی‌ كردبوو و برینداریكردبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ قه‌ره‌ناو ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌ناو گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

هه‌مان شه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌ناو به‌هاوكاریی‌ بنكه‌ی‌ ئاسایشی‌ قه‌ره‌ناو ده‌ستگیربكه‌ن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ش.ع.م.) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (405) و (31) له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: دەلتا کۆتا گۆڕاوی کۆرۆنا نابێت

بابەتی دواتر

كازمی نامەیەكی دەستنووسی ماكرۆنی پێگەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share