مالیكی و خەزعەلی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێییەكان تاوتوێدەكەن

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان تاوتوێدەكەن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق كردووە و چەند پرسێك تاوتوێكراون.

لە كۆبوونەوەكە دۆخی ئەمنی و سیاسیی وڵات و تاوتوێكراون و جەخت لە خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان بە ئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتییان كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی عێراق: ئەو سێ کۆمپانیا ئەمریکییەی لە هەرێم کشاونەتەوە بە هیچ ناوێکەوە کارناکەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کشانەوەی سێ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕوونکردنەوەکە ئەو کۆمپانیایانە…
Total
0
Share