ڤێلانس جگە لە کۆتینیۆ یاریزانێکی پێشووی بەرشلۆنەی کڕی

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە فەرمی لە ماڵپەڕ و پێگە فەرمییەکانییەوە گواستنەوەی لوکاس دین، بەرگریکاری فەرەنسی بۆ ڕیزەکانی ئاشکراکرد.

یانە ئینگلیزییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی، “ئەستۆن ڤێلا بەخۆشحاڵییەوە ئاشکرایدەکات، کە بۆندی لەگەڵ لوکس دین، بەرگریکاری یانەی ئێڤەرتۆن واژووکردووە، یاریزانە نێودەوڵەتییە فەرەنسییەکە، کە بۆ یانە گەورە ئەوروپییەکانی وەک پاریس سان جێرمان، ڕۆما، بەرشلۆنە یاریکردووە، دەبێتە دووەم بۆندی واژووکراوی یانەکەمان لە دوای فیلیپی کۆتینیۆ”.

هەروەها ستیڤن جێراردی ڕاهێنەری یانەکە ڕایگەیاندووە، “کاتێک زانیمان لوکاس بەردەستە بۆ کڕین، هەلەکەمان قۆستەوە بۆ کڕین و گواستنەوەی، کڕینی یاریزانێک بەو کوالێتی-یە بەرزە سەرنجی من ڕادەکێشێت و هەموو ئەوانەش کە لە یانەکە یاریدەکەن”.

گواستنەوەی دینی بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا تێچووەکەی 23 ملیۆن پاوەند بووە، ماوەی بۆندەکە بۆ چوار وەرزە و لەو ماوەیەدا درێسی ژمارە 27 دەپۆشێت.

بابەتی پێشتر

جەیمس ڕۆدریگێز یاریزانێکی لە مردن ڕزگارکردووە

بابەتی دواتر

سوپاى عێراق له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنى دژى داعش ده‌ستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share