فەرمی.. چاڤی بوو بە ڕاهێنەری بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چاڤی هێرناندێز تا ساڵی 2024 وەك ڕاهێنەر سەرپەرشتیی بەرشلۆنە دەكات.

چاڤی هێرناندێز كە پێشتر 17 ساڵ یاری بۆ بەرشلۆنە كردووە، ئێستا تەمەنی 41 ساڵە و بۆ دوو وەرز و نیو بووە بە ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە.

چاڤی 767 یاری بە درێسی بەرشلۆنەوە ئەنجامداوە و 25 ناسناویشی لەگەڵدا بردووەتەوە.

یانەی بەرشلۆنە پاش شكستی یارییەكەی ڕایۆڤالیكانۆ لە خولی ئیسپانیا، ڕۆناڵد كومانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە و پەیوەندی بە چاڤییەوە كرد بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە.

چاڤی لەماوەی ڕابردوودا ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی بووە و 9 ناسناوی بۆ یانە قەتەڕییەكە بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

کۆنگرێس پلانە یەک تریلیۆن دۆلارییەکەی بایدنی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری پەسەندکرد

بابەتی دواتر

كازمی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی ناوچەی سەوز پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share