بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەكات، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، ویستی یەكێتی بۆ پاراستنی فرەڕەنگیی هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە.
دەقی پیرۆزباییەكەی بافڵ تاڵەبانی :
بەڕێز/ قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم
بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزتان وەك پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێم و عێراق و جیھان دەکەم، هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و گەشەکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لەناو گەلەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی پاراستنی ئەو وێنا جوانەی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئایینزاکانە لەھەرێم و بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لە كلتوری فرەڕەنگی و پێكەوەژیان و تەبایی دەكەین.
ھەر شاد و سەربەرزبن
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان