گەردەلولێك نرخی نەوتی بەرزتر كردەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا هەڵكشا، هۆکارەکەشی بۆ ئەگەرەکانی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بەهۆی گەردەلولی نیکۆلاس.

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە 2ی ئابەوە تۆمارکرد، نزیكەی 56 سەنت و بەڕێژەی 0.76% بەرزبووە و نرخەکەی گەیشتە سەروو 74 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس نزیكەی 53 سەنت و بەڕێژەی 0.71% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 70.93 دۆلار.

پێگە نەوتییەکانی کەنداوی مەکسیک دوێنێ دووشەممە ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەردەلولێکی دیکە خێراترکرد کە بە گەردەلولی کەمەرەیی نیکۆلاس ناسراوە، گەردەلولەکە ڕوو لە ویلایەتی تەکساس دەکات، خێرایی ئەو بایەی لەگەڵیدایە 70 مایل دەبێت لە کاتژمێرێکدا، چاوەڕێدەکرێت بەو هۆیەوە لە هەفتەی داهاتوودا پاڵاوگە نەوتییەکانی تەکساس پەکیانبکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا دۆزینەوەی چوار منداڵی بە زیندوویی راگەیاند پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان…
Total
0
Share