تاپڕ كۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێكی خانەقین هێنا

بەهۆی لەدەستدەرچوونی گولـلەوە، مێردمنداڵێكی دانیشتووی سنووری قەزای خانەقین گیانیلەدەستدا.

ڕووداوەكە لە گوندی توسكی سەر بە خانەقین ڕوویداوە، مێردمنداڵەكە بە تاپڕ تەقەیكردووە و گولـلەكە بەر جەستەی خۆی كەوتووە، بەو هۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، تەرمی مێردمنداڵەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادیی خانەقین بۆ توێكاری، هێزێكی ئەمنییش چوونەتە گوندەكە و لە شوێنی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە لەبارەی چۆنێتیی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵەكەوە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی داد: دەستدرێژیكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەستدرێژییە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد و دادوەری

بریكاری وەزارەتی داد ئیدانەی هێرشكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەكات و راشیدەگەیەنێت، “دەستدرێژیكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەستدرێژییە بۆ شكۆ…
Total
0
Share