سلێمانی.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆ دا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی شەست مەتریی خوارەوە لە سلێمانی ڕویدا، بەهۆیەوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا.

هۆكاری ڕوداوەكە، لەدەستدانی كۆنترۆڵ بووە، كاتێك شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی جۆری مارسیدس بێنز، بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبیلەكەی کێشاوە بە شۆستە و دارەکانی ناوەڕاستی شەقامەکە دا، لە ئەنجامدا ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەشیان بە سەختی برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا”، منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.


بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا 500 هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخانکرد

بابەتی دواتر

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 'دەستدرێژیی سێكسی' لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share