بافڵ تاڵەبانی: بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان ڕێکدەخەینەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ڕایگەیاند، “بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان ڕێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لە ئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان ڕابپەڕێنن”.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و لەنزیکەوە لەچۆنییەتی مەشق و ڕاھێنان و پێکھاتەی سەربازی ھێزەکانی کۆڵییەوە و ئامادەی نمایشێکی سەربازیش بوو کە بەشێوازێکی نوێ ڕاھێنراون و ئامادەکراون بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان.

لەبەرامبەر مەشقی چڕوپڕو و بەدیسپلینی ھێزەکان و بونیادنانی پێکھاتەکەیان لەسەر بنەما زانستییە سەربازییەکان، بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی فەرماندە، و پێشمەرگە و کارمەندەکانی کرد کە شەو و ڕۆژ لە ئەرکدان و پشوودرێژانە خۆیان تەیاردەکەن و وەک ھێزێکی تۆکمە ئامادەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھەر مەترسییەک کە ئارامیی ھەرێم تێکبدات.

بافڵ تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە “بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان ڕێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لە ئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان ڕابپەڕێنن”.

جەختی لەوەشكردەوە،”بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین هێزەكان تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن، ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، ڕوبەڕوی دادگای دەکەینەوە، چونکە ئێوە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و شکۆمەندین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەمەش شانازی بە رۆڵ و ماندووبوون و گیانفیداییتانەوە دەکەین”.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم، ڕاشیگەیاند یەکێتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان ئەم پرۆسەیە سەربخەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پارتی دەڵێت 20 خاڵەکەی ئێوە دژی خەڵکە، منیش دەڵێم، نەخێر، دژی دزییەکەی ئێوەیە بەرامبەر خەڵک

عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، ئەو 20 خاڵەی ئەوان نووسیویانە و ڕادەستی عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی ئەنخومەنی وەزیرانی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت…
Total
0
Share