پەنابەرێكی دیكە لە كەمپی هول كوژرا

نزیكەی 70 هەزار كەسی تیادەژی و زۆرینەیان ژنان و منداڵانن

تاوانەكانی كوشتن لە كەمپی هول، كە تایبەتە بە هەزاران كەس لە خێزانی چەكدارانی داعش و ئاوارە عێراقی و سورییەكان، بەردەوامە، دواهەمین قوربانی پەنابەرێكی ژنی عێراقییە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تەرمی كوژراوەكە شەوی یەكشەممە لە بەشی شەشەمی كەمپەكە دۆزراوەتەوە.

وتیشی، “تاوانەكان پاش كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی هەڵمەتی ئەمنی گەیشتووەتە 30 تاوانی كوشتن”.

كۆتایی تەمموزی ڕابردوو دوو هاوڵاتیی دیكەی عێراقی لە كەمپەكە كوژران كە بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان لەڕێی دەمانچەی بێدەنگەوە كوژراون.

لە 15ی تەمموزی ڕابردووش ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری وتی، ژنە پەنابەرێكی عێراقی تەمەن 40 ساڵ لەلایەن تازە پێگەیشتوویەكی خوار 18 ساڵ لە كەمپی هول كوژراوە.

كەمپەكە دەكەوێتە پارێزگای حەسەكەی سنووری نێوان عێراق-سوریا و نزیكەی 70 هەزار كەسی تیادەژی، كە زۆرینەیان ژنان و منداڵانن.

بەشێك لە دانیشتوانەكەی بەهۆی جەنگ و ململانێكانی سوریا دژ بە داعش ئاوارەبوون، بەڵام زۆرینەیان عێراقییەكانن، لەنێوانیشیاندا نزیكەی 10 هەزار خێزانی چەكدارە بیانییەكانی داعش هەن.

بابەتی پێشتر

بیر لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێت بکەرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک.. گەردەلولێکی کارەساتبار ڕوو لە زەوی دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی تایبەتی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share