بەهۆی سۆپای نەوتەوە لە ماڵێک ئاگرکەوتەوە

لە قەزای ناوەندی سۆران، بەهۆی سۆپای نەوتەوە لە ماڵێک ئاگرکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارکراینەوە کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەیە لەگەڕەکی بارزان لە قەزای ناوەندی سۆران، تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی سۆران دەرچوو بۆ شوێنی رووداو، دوای گەیشتنیان توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکانیش کەمتر بکەنەوە.

لە بارەی زیانەکانەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بە پێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: پێویستە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.…
Total
0
Share