شۆڕشێكی پزیشكی بەڕێوەیە
تەنها بە پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە پێشوەخت دیاریدەكرێن

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، گەورەترین تاقیکردنەوەی لە بواری پزیشکی و جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت دەستپێکردووە، ئەو تاقیکردنەوەیە دەتوانێت وەک شۆڕشێک لە بواری پزیشکیدا سەیربکرێت، کە دەتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە بەر لە چەند ساڵێک لە تووشبوون دیاریبکات و بەوەش ڕەنگە ژیانی ملیۆنان كەس لە مردن ڕزگاربكرێت.

ئەگەر ئەو تاقیکردنەوەیە سەرکەوتووبێت کە لەڕێگەی پشکنینی خوێنی ناسراو بە (گالێری)ـەوە دەکرێت، ئەوا دەتوانرێت پێشوەختە 50 جۆری شێرپەنجە دەستنیشان بكرێت بەرلەوەی هیچ نیشانەیەكی تووشبوونی كەسەكە بە شێرپەنجە دەربكەوێت.

پشكنینی خوێنی گالێری بریتییە لە پشكنینی دی ئێن ئەی لە خوێنی نەخۆشەكەدا بۆ ئەوەی بزانرێت كام خانەیەی لەشی تووشی شێرپەنجە بووە.

گرنگیی ئەم جۆرە پشكنینە لەوەدایە، شێرپەنجە ئاشكرادەكات بەرلەوەی هیچ نیشانەیەكی لەسەر تەندروستیی تووشبووەكە دەربكەوێت، بەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەركردنی كەسی تووشبوو لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەكەدا، هەربۆیە پزیشكان بە شۆڕشێكی پزیشكی ناوزەدی دەكەن، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆیاندەركەوت كە ئەو جۆرە پشكنینە، توانای ئاشكراكردنی پێشوەختەی 50 جۆری شێرپەنجەی هەیە و بەوەش ڕێژەی مردن بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەڕێگەی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بەر لە تەشەندسەندنی نەخۆشییەکە و گەیشتنی بە قۆناغێك، كە چارەسەركردنی ئەستەم بێت و ببێتەهۆی مردنی تووشبووەكە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەکە پشکنینی خوێنی بۆ 140 هەزار خۆبەخش لە بەریتانیا کردووە، کە بەشێوەی هەڕەمەکی وەرگیراون، نیوەی ئەوانەی پشکنینیان بۆکراوە هەوڵدەدرێت بە زووترین کات ئەنجامەکانیان یەکلاییبکرێنەوە.

پیتەر ساسینی پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە زانکۆی King’s College London  ڕایگەیاندووە، “پێویستمان بە توێژینەوەی وردی پشکنینی گالێری دەبێت بۆئەوەی بزانین بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین پێشوەخت و لە قۆناغەکانی سەرەتادا نەخۆشییەکە دەستنیشانبکەین و کاریگەریی چی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی تووشبووان و چارەسەریان؟”.

بەپێی داتاکانی NHS تائێستا دیارترین جۆری شێرپەنجە کە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدان شێرپەنجەی سییەکانە، دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا (NHS) شێرپەنجەی سییەکان، ڕیخۆڵەکان، پرۆستات و مەمک دیارترین ئەو جۆرانەن كە زۆرترین مردن بەهۆیانەوە تۆماردەکرێت لە بەریتانیا، بەجۆرێک هۆکاری گیانلەدەستدانی 45%ی ئەوانەی بە شێرپەنجە دەمرن ئەو جۆرانەن.

بابەتی پێشتر

جیهان.. كوشتنی چالاكوانانی ژینگە بەڕێژەیەكی "مەترسیدار" زیادیكردووە

بابەتی دواتر

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share