کۆمپیوتەرێکی تایبەتمەند کۆتایی جیهان دیاریدەکات

کۆمپیوتەری تایبەتمەند بە پێوانی گۆڕانکارییە شارستانییەکان بەناوی World One، کاتی کۆتاییهاتنی جیهان و لەناوچوونی مرۆڤی دیاریکردووە.

بەپێی ئەو ئامێرە زیرەکە، شارستانیەتی ئێستای جیهان لە ساڵی 2050 کۆتایی پیدێت، هۆکاری لەناوچوونی جیهانیش بۆ چالاکییەکانی مرۆڤ و پیسبوونی ئاووهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەگەڕێتەوە.

پێشبینییەکانی ئەو کۆمپیوتەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە لە نێوان ساڵانی 2040 بۆ 2050 ئەو ژیانە شارستانییەی ئێستا لەسەر هەسارەکەمان هەیە دەوەستێت، تەنانەت ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانی جیهان هەمووی بکرێت بە وزەی خاوێن و دۆستی ژینگە، چاودێریی تەواوی ئاستی لەدایکبوونیش بکرێت و ڕێکبخرێت هیچ سوودێکی نابێت.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر کۆمپیوتەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، کە لە ساڵی 2020ـەوە دۆخی زەوی زۆر خراپ دەبێت و بەتەواوی تێکدەچێت.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەکانی ئاو: یەدەگی ئاو بە ڕێژەی 12% کەمبووەتەوە

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵی دا لە هندستان هەستیپێکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share