فیلیپی کۆتینیۆ قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی تێپه‌ڕاندووه و له دۆخێکی جه‌سته‌یی گونجاودایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن.
ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی له‌زاری که‌سانی نزیکی یاریزانه‌که و ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه ئاشکرایکردووه، فیلیپی کۆتینیۆ له دۆخێکی جه‌سته‌یی گونجاودایه بۆ به‌شداریکردن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان یانه که‌ته‌لۆنییه‌که و بایرن میونشن، له گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، “کۆتی” به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ڕاهێنانه‌کان ئه‌نجامده‌دات، توانا جه‌سته‌ییه‌کانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و له دۆکیومێنتارییه‌کدا ڕایگه‌یاندووه، “ئێستا له جاران باشتر و به‌هێزترم”.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریگای “کامپ ن‌و” یه‌که‌م یاریی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئه‌نجامبدات، له‌م یارییه‌شدا ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه کۆتینیۆ سه‌ره‌کی به‌شداریبکات، هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌هۆی پێکانه‌وه کومان له تواناکانی ئانسو فاتی و بره‌یزوایت بێبه‌شده‌بێت.
موندۆ نوسیویه‌تی، یاریزانه‌که‌ی سیلیساو له هه‌شتی ئابی 2021وه مۆڵه‌تی یاریکردنی له‌لایه‌ن ستافی پزیشکی بارساوه پێدراوه، به‌ڵام ڕاهێنه‌ران کاریان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌ییه‌کانی کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌کی له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵام بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خیتافی له‌سه‌ر کورسیی یه‌ده‌گ ئاماده‌بووه.
حه‌سه‌ن ساڵحه‌میدزیچ، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی بایرن ڕایگه‌یاندووه، “ڕووبه‌ڕووی یه‌کێک له به‌هێزترین یانه‌کان و کۆتینیۆ ده‌بینه‌وه، که ده‌یه‌وێت تۆڵه‌مان لێبکاته‌وه”.