ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕۆناڵد کومان به‌توندی وه‌ڵامی دواین لێدوانه‌کانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یدایه‌وه و دووباره کێشه‌کانی نێوانیانی زیندووکرده‌وه.
کومان له چاوپێکه‌وتنێکدا به که‌ناڵی (NOS)ی هۆڵه‌ندی ڕاگه‌یاندووه، “په‌یوه‌ندی نێوان من و لاپۆرتا باشبووه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه شتێک ڕوویداوه هه‌ستده‌که‌م ڕاستنییه، ئاماژه‌یکردووه که هه‌موو بڕیاره‌کان له‌ده‌ستی ڕاهێنه‌ردا نییه، زۆری قسه‌کرد، به‌ڵام ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێگه و داهاتووی ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌یه‌وه نه‌دا، کاتێک له‌باره‌ی بابه‌تێکی له‌وجۆره‌وه قسه‌ده‌که‌یت، ده‌بێت دڵنیایی بده‌یت، نه‌ک داهاتوو به‌هه‌ڵواسراوی بهێڵیته‌وه، بێگومان ئه‌وه بۆ ڕاهێنه‌ر خۆشنییه”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه، ده‌ڵێت،” من ئاماده‌م بۆ به‌رده‌وامبوون، لێره کاتێکی خۆشم به‌سه‌ربردووه و به‌هۆی منه‌وه یانه‌که داهاتووی هه‌یه، له‌ڕووی وه‌رزشییه‌وه یانه‌که‌مان به‌باشی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئایا ساڵ له‌دوای ساڵ ناسناوه‌کان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه؟ له‌ئێستادا ئه‌وه ڕوونادات، به‌ڵکو له ساڵانی داهاتوو ڕه‌نگه بتوانین”.
کومان له‌باره‌ی بۆچوونه‌کانییه‌وه ڕوونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت،” ئه‌و بابه‌ته به‌ده‌ست من نییه، ئێمه چه‌ندین یاریزانی لاومان هه‌یه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 و 19یه، له‌ماوه‌ی سێ بۆ چوارساڵی داهاتوودا ده‌بن به باشترینی یانه و داهاتوویان پرشنگداره، بۆیه ده‌بێت له‌سه‌رخۆ بیر له ناسناوه‌کان بکه‌ینه‌وه”.
ڕۆناڵد کومان له هاوینی 2020وه پێگه‌ی ڕاهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، بۆنده‌که‌ی له هاوینی 2022 کۆتاییدێت، تاوه‌کو ئێستا داهاتووی نه‌زانراوه، ئایا ئیداره‌ی لاپۆرتا بۆنده‌که‌ی نوێده‌کاته‌وه، یاخود ڕاهێنه‌رێکی دیکه له‌جێگه‌ی دابینده‌کرێت.